وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تتایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکی ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکات یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان کە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی فایف جی دەکات.

مۆبایلی وەن پڵەس نۆرد ئێن20 فایف جی لە کانزا و شوشە دروستکراوە، کێشەکەی 200 گرامە، دووریەکەی(159.8/73.1/9) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن695فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک