لە خوولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە یاری لووتكەی ئەم ھەفتەیەدا یانەی میلان توانی لە نێو پایتەختی ووڵاتەكەی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنێت و بەردەوام بێت لە ڕاونانی ئینەری میلانی ھاوشاری .
پاش ئەوەی میلان بەر دوو ھەفتە بەرامبەر ئینەر شكستی ھێنا ئەم یاریە جگە لەسەركەوتن ھیچی دیكە لە سوودی نەبوو تا ئەوەی پێشەنگی بۆ ئینتەر چۆڵ .
میلان بە سەرەتایەكی زۆر تایبەت دەستی پێكرد پێكرد بەڵام تۆماركردنی گۆڵ دواكەوت بۆ خولەكی ٤٣ كاتێك فرانگ كیسێ بەلێدانی سزا میلانی پێش خست .
لە تایمی دووەم گورگەكانی پایتەخت ھێندەی دی گڕیان لە یاریەكە بەردا كاتێك لە خوولەكی ٥٠ گۆڵی یەكسانیان تۆماركرد .
كوڕانی پیولی نەیانھێشت خۆشیەكانی ڕۆما بەردەوام بێت پاش ھەشت خوولەك گۆڵی دووەمیان تۆماركرد بەم ئەنجامەش یانەی ئەی سی میلان بۆ كۆكردنەوەی ٥٢ بەردەوامە لە كێبڕكێكیردنی ئینتەری پێشەنگ .