بارسەلۆنا نیو دەرزەن گۆڵی تۆمارکرد

لە درێژەی یاریەكانی خوولی ئیسپانیا لە یەكێك لە یارە بەھێزەكاندا یانەی بارسا بووە میوانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد .

پێشتر ھەر یەكە لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و ئە ـ مەدرید سەركەوتنیان بە دەستھێنابوو بۆیە بارسا تەنیا بردنەوە لە بەرژەوەندی بوو ، یاریە بە بەھێزی دەستی پێكرد بارسا بە تاوە ھێرش دەستی پێكرد ھەرچی سۆسیداد بوو بەرگریەكی ناوچەی زۆر نایابی دەكرد جار جار بە دژە ھێرش وەڵامی ھێرشەكانی بارسای دەدایە .
یاریەكە تا نیوەی یەكەم ڕێڕەوی ئاسایی وەرگرت چوونكە سۆسیداد بە دژە ھێرشێك بەنزینی كرد بە ئارامی بارسالۆنەدا ، مێسی لە یەكەمین دەركەوتنیدا توانی تۆپێك بگرێتە گۆڵی سۆسیداد گۆڵپارێز نەیتوانی سەیفی بكات بۆیە گریزمان سوودی لە تۆپەكە وەرگرت و توانی قردێلەی گۆڵەكانی بارسا ببڕێت .
پاش ئەم گۆڵە سۆسیداد دەستی كرد بە پەستانی بەرز تا ئەوەی دوو تۆپی بەھێزی ڕەوانەی گۆڵەی شتیگن كرد بەڵام ناوبراو زۆر ئازایانە وەڵامی دایەووە .
نیوەی یەكەم نزیكبوو تەواو بێت بەو ئەنجامە بەڵام دێست گۆڵی دووەمی پێشكەشی بلاوگرانە كرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە تەواو بوو .
تایمی دووەم پێشبینی دەكرا كەتیبەكەی كومان بەرگری بكات لە پێناو پاراستنی ئەنجامەكەی بەڵام ئەووەی بارسا بیری لێ نەكردەووە بەرگری بوو .
لە ناوەڕاستی نیوەی دووەمدا بارسا یاریە ئاساییەكەی گۆڕی بۆ یاریەكی دراماتیكی كاتێك توانی بۆ چوار جاری دیكە گۆڵەكەی سۆسیداد بەسەر بكاتەووە لە ڕێگای مێسی دوو گۆڵ ، دیمبڵی گۆڵێك بەئەنجامەش بارسا نیو دەرزەن گۆڵی بۆ سۆسیداد تەواو كرد .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا