پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقی بۆ ده‌نگدان ئاماده‌كردووه، پشكی هه‌رێمی كوردستان چوار ترلیۆن كه‌مده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “بڕیاره بودجه‌ى گشتى عێراق كه‌م بكرێته‌وه به‌وه‌ش پشكى هه‌رێم له 14 ترلیۆن دیناره‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 10 ترلیۆن دینار”.
جه‌مال كۆچه‌ر وتیشی، “فراكسیۆنه شیعه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌ودان هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه راده‌ست بكات، به‌شێكیان ده‌ڵێن پێویسته هه‌رێم هه‌موو نهوهتهكهى راده‌ست بكات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته روو، بڕیاریانداوه 30 تا 35 ترلیۆن دینار كورتهێنانى بودجه كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ش ده‌كاته 50%ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى له پرۆژه یاساكه‌دا دیارى كراوه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدا، به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێك گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.