باشترین ڕێگا بۆ شتنی جلی ڕەش

پۆڵەتیك پرێس

ڕەنگی ڕەش یەكێكە لە رەنگە تایبەتەكان و لای ئافرەتان زۆر بەكار دەهێنرێت، بەڵام بۆ ئەوەی رەنگەكەی لە كاتی شتن و وشككردنەوەدا ڕەنگەكەی لەدەست نەدات ئاگادارییەكی زۆری دەوێت.

باشترین ڕێگا بۆ شتنی جلی ڕەش ئەوەیە تەنها لەكاتی پێویستدا بێت و زیادەڕەوی نەكرێت،پێش شتنی جلەكە هەڵگێڕیتەوە واتە دیوی خۆی نەبێت تا ڕەنگەكەی تێكنەچێت،دەبێت ئاوەكە سارد بێت، چونكە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی ڕەنگەكەی،پاشان پاكەرەوەی تایبەت بە جلی ڕەش بەكاربهێنرێت.

هەروەها دەتوانرێت لە كاتی شتندا كوپێك سركەی تێبكرێت بۆ پاراستنی ڕەنگ و نەرمكردنی جلەكە،دووركەوتنەوە لە وشك كردنەوە بە غەسالە و تیشكی خۆر تەنها لە شوێنێكدا بێت هەوای لێبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا