لە 2020دا داهاتی هەر تاکێکی عێراق گەیشتووەتە 5000 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، داهاتی تاکی عێراقی لە ساڵی 2020دا گەیشتووەتە پێنج هەزار دۆلار.

عەبدولزوهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، داهاتی تاک لە عێراق لە ئەنجامی دابەشکردنی کۆی داهاتەکان بەسەر ژمارەی دانیشتووانی عێراقدا دەردەچیت.

وتیشی: داهاتی هەر تاکێکی عێراقی بۆ ساڵی 2020 لەنێوان چوار بۆ پێنج هەزار دۆلار بووە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە هەمان بڕە داهاتیان بە کردەیی دەستکەوتبێت.

ئێوارەی دووشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە %32.

لە ئێستادا عێراق، بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت کە بە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق دادەنرێت، هەر ئەوەش بووە پاڵنەر بۆ حکومەتی عێراق هەتا پەنا بباتەبەر کەمکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا