هاوپەیمانی فەتح: كازمی وەسێتەكانی ئەمەریكا جێبەجێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق  هەموو کلیلەکانی ڕادەستی ئیدارەی ئەمریکا کردووە و کردویتە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی تەماحی خۆی لە ناوخۆی عێراق بەرامبەر بە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و گەڕانەوەی تیرۆر بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.

محەمەد کەریم پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق ، رایگەیاندووە، عێراق بە قەیرانێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و حکومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبری ئەوەی ، حکومەتی چارەسەر بێت ، كەچی بووە بە  حکومەتی کوشتن و ڕفاندن .

راشیگەیاندووە،   حکومەت ئەو وەسێتەی جێبەجێکرد كە ئەمەریكا هەوڵی  بۆ دەدا،  ئەویش  گەڕانەوەی خێزانە داعشەكان بوو لەسوریاوە بۆ عێراق.

وتیشی ” پێویستە حکومەت بەرامبەر ئیدارەی ئەمریکا خاوەن هەڵوێست  بێت نەک ببێتە  ئامرازێک و  کلیلەکانی  نهێنی عێراق ڕادەستی ئەمەریکا بكات  تا ئەمەریكا لەعێراق ببێت  بەهەموو شتێک.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، پەرلەمان یاسای ڕۆیشتنی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق دەردەکات ، بەڵام حکومەتی عێراق  هەوڵ بۆ دواخستنی ئەو بڕیارە  دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا