هاوپەیمانی فەتح دژایەتی خۆی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێکدا بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ پابەندبوونی  هەرێم بە رێککەوتنی یاسای بودجە رەتدەکاتەوە، هاوكات  هۆشداری دەدات لەوەی رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.

لەراگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی فەتح هاتووە،  ناردنی  200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستورە هاوكات هەڕەشەی ئەوەشدەكات،  تەواوی رێكارە یاساییەكان دەگرنە بەر بۆ رێگری كردن لەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.

هاوپەیمانی فەتح لەراگەیەندراوەكەدا دەڵێت، بودجەی گشتی ساڵی 2021  لەماددەكانی (10 و 11)دا   پابەند بوونی دوو لایەنەى  نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی دیاری كردووە،  بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە جێبەجێکردنی بڕگەو ماددەكانی یاساكە.

هەروەها، جەخت لەوەشدەكاتەوە، ئەو هەنگاوەی حکومەت پێشێلکاریی ئاشکرای دەستوورە و حكومەت ڕوو بەڕووی  لێپرسنەوەی یاسایی و جەماوەری دەكاتەوە.

لەراگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی فەتح دا، ئاماژە بەوەشدراوە، جەخت لەسەر پێویستی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین، بەڵام  ئەو بڕیارە ڕەتدەکەینەوەو هەموو ڕێگە یاساییەکان  دەگرینە بەر بۆ ڕێگری کردن و پاراستنی مافی هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەت هەندێك لەپارێزگاكان  کە بەشێکی زۆریان دانیشتووانیان لە ژێرهێڵی هەژاریدان.

هاوكات، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند هیچ بەربەستێكی نەماوە و هەردولا پابەندبوونی خۆیان راگەیاندووە بەجێبەجێكردنی ئەركی خۆیان و لەو روانگەشەوە حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لایەن لەعێراق نایانەوێت رێككەوتنەكە سەربگرێت و هەوڵی دروستكردنی بەربەست دەدەن و ئەو كارەش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەكار دەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا