پۆڵەتیک پرێس
لەدوای دوو رۆژ لە خۆپیشاندانەکانی ناسڕیە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بە شارەکەدا بڵاوکرانەوە بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی توندوتیژی و پێکدادان.
لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەدوای دوو رۆژ خۆپیشاندان کە ژمارەیەک کەس تێیدا کوژران و بریندار بوون، لە شاری ناسڕیە ناوەندی پارێزگای زیقاڕ لە باشووری عێراق بڵاوەیان پێکرا.
بەپێی قسەی شانەی ئەمنی، ئامانج لەم جوڵەیە سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی و تایبەتە لە ناسڕیە.
لە دوو رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان دژی حکومەتی عێراق لە ناسڕیە دەستیپێکرد، دواتر پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و شوێنکەوتووانی رەوتی سەدر روویدا و بەوهۆیەوە حەوت کەس کوژران و زیاتر لە ٩٠ کەس بریندار بوون.