پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوی هەینی لە سەرجەم خولە گەورەكانی ئەوروپادا چەند یارییەك بەڕێوەچوون تیایاندا بردنەوە و گرتنی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ناوخۆیی وڵات و یەكسان بوون بە تامی دۆڕان تۆمار كران.
لە خولی پریمەلیگ دا یانەی ساوزهامتۆن میوانداتری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەی لێ بردەوە و بە شێوەیەكی كاتی پێشەنگی خولی پریمەر لیگی گرت.
هەروەك لە یارییەكی تردا یانەی برایتۆن میوانداری بیرنلی كرد و یارییەكەش بە یەكسانی لە نێوان ئەو دوو یانەیە بە كۆتا هات.
لە خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیاشدا تەنها یەك یاری بەڕێوەچوو تیایدا یانەی ئیڵچی میوانداری یانەی سێڵتاڤیگۆی كرد و یارییەكەش بە یەكسانی لە نێوانیان بە كۆتا هات.
بە هەمان شێوەی ئەو یارییە یاری نێوان ساسۆلۆ و ئۆدینێزی لە كالچیۆ و بریمەن و كۆڵن لە بۆندزلیگا بە یەكسانی بە كۆتا هاتن لە كاتێكدا یاری نێوان ستراسبۆرگ و مارسیلیا بە بردنەوەی یانەی میوان بە كۆتا هات.
ئەنجامی سەرجەم یارییەكان:
پریمەرلیگ
برایتۆن 0 X بیرنلی 0
ساوزهامتۆن 2 X نیوكاسڵ 0
لالیگا
ئیڵچی 1 X سێڵتاڤیگۆ 1
بۆندزلیگا
بریمەن 1 X كۆڵن 1
كالچیۆ
ساسۆلۆ 0 X ئۆدینێزی 0
لیگ 1
ستراسبۆرگ 0 X مارسیلیا 1
دانەر ئەسڵان