پاریس بۆ چوار گۆشەی زێڕین ئەتەڵانتا بۆ ماڵەوە

پۆڵەتیك سپۆڕت

یەكەم یاری قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەكانی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی و ئەتەڵانتا بێرگامۆی ئیتاڵی بەڕێوەچوو تیایدا یانە ئیتاڵییەكە نمایشێكی تۆپی پێی پێشكەش كرد هەمووانی تووشی شۆك كرد بەرامبەر بە یانەیەكە كە تەنها مووچەی نیماری هێرشبەری بەرامبەر بە مووچەی تەواوی یاریزانەكانی ئەتەڵانتایە.

یارییەكە گێمێكی یەكەمی پڕ جادووی بە خۆوە بینی لە لایەن ئەتەڵانتاوە تا لە خولەكی 26 دا بازالیچ توانی سوود لە هەڵەیەك وەربگرێت و گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد و تاییمەكەش بەو تاكە گۆڵە بە كۆتا هات.

گێمی دووەم كوڕانی تۆخێل هەموو شتێكیان كرد, بەڵام كوڕانی گاسپرینی خۆڕاگر بەرامبەریان وەستانەوە تا خولەكی 90 كە ئیتر چانس لەگەڵیان نەوەستا و مۆتینگ توانی گۆڵی یەكسانی تۆمار بكاتەوە پاش ئەو گۆڵە ئیدی هێڵەكانی ئەتەڵانتا كرانەوە و لە خولەكی 3 ی زیاد كراودا ماركینۆسی بەرازیلی توانی گۆڵی 2 و بردنەوەی پاریسییەكان تۆمار بكات بەم شێوەیەش كۆتایی بە یارییەكە هات و ئەتەڵانتا بە سەربەرزی ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد پاریسیش بە كۆمەڵێك پێكانەوە كە تەنانەت تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەریشی گرتەوە.

شەوی چوار شەممە
ئەتەڵانتا 1 x پاریس سانت جێرمان 2

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا