پۆڵەتیک پرێس
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، بە زوویی بارانبارین لە عێراق دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، محەمەد عەلی، شارەزای کەشناسی وڵاتەکە رایگەیاندووە، “کەشوهەوای سەرەتا و ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاریگەرییەکی باش و چاکی دەبێت لە سەرانسەری وڵات و پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر دەکرێت و ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت ”.
ئەوکەشناسە عێراقیە ئاماژەی بەوەشکردووە ” بارانبارینەکە ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوودا دەستپێبکات و تاوەکو نزیکی سێ یەکی مانگی کانونی یەکەم بەردەوام ببێت.”