پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلوولی 2023، وەهاب هەڵبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندەکانی دژەتیرۆر سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزی پشتیوانیی دووی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی و فەرماندەکانی دژەتیرۆر لەلایەن لیوا رکن مەریوان محەمەد فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو و لیوا سیران سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو پێشوازیان لێکرا.
راگەیاندنی دژەتیرۆر ئاشکرایکردووە، لەو سەردانەدا ژمارەیەک پرسی ئەمنی و سەربازی سەبارەت بە دۆخی کوردستان و عێراق تاووتوێکران و جەختیش لە بەردەوامی کاری هاوبەشی هەردوو هێزەکە کرایەوە. وەل چۆن لە رابردوودا بەدرێژایی ماوەی جەنگی دژ بە تیرۆرستان، کاری هاوبەشی هێزەکان پێکەوە توانیویانە دەستکەوتی مەزن بۆ گەلەکەمان بەدەست بهێنن.