پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی كەمدەرامەت دەستپێدەكات.
وەزارەتی ئاوادانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، سبەی كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ لەناو دیوانی وەزارەتی ئاوادانكردنەوە و نیشتەجێكردن، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن وردەكارییەكانی پرۆسەكە رادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە رێورەسمەكەی بەیانی پرۆسەی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون و كاراكردنی فۆڕمەكە بە شێوەی ئۆنلاین و وردەكاری پرۆسەكە بۆ هاووڵاتییانی كەمدەرامەت ئاشكرا دەكرێت.