پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکرێتەوە.
زەینەب جومعە، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، حكومەت پلانی داناوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا.
وتیشی، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە نزیكەی (54%)ی نەوتی عێراق رەوانەی هیندستان و چین و كۆریای باشوور كراوە، وێڕای هەناردەكردنی نەوت بۆ وڵاتانی سەنگافۆرە، هۆڵندا، توركیا، یۆنان، میسر، ئەمریکا، ئیتاڵیا و فەرەنسا.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی نەوت و غاز پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەت دەكات بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەڕێی بانگهێشتكردنی كۆمپانیا جیهانیەكان.