پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ مانگی ڕەمەزان هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، “لە مانگی رەمەزاندا هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە و مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو کاتانە لە قوتابخانە بن کە وانەیان هەیە”.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەوکاتانەی کە مامۆستایان وانەیان نییە بوونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “خشتەی وانەکانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنەوە”.