مینحە بۆ بەشێك لە زیندانیانی سیاسی دەگەڕێنرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەگەڕاندنەوەی مینحەی زیندانیانی سیاسی بەو زیندانیە سیاسییانەی كە هیچ موچەیەكی دیكەیان نییە.

شاخەوان رەئوف بەگ ئەندامی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كاریان لەسەر ئەوەكرد چۆن موچە و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی رێكبخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داوای لیژنەكەی ئەوان، وەزارەتی شەهیدان بڕیاریداوە هەر زیندانێكی سیاسی كە جگە لەو مینحەیەی هەیبووە مووچەی دیكەی نییە، مینحەكەی بۆبگێڕدرێتەوە، بەڵام هەر زیندانێكی سیاسی موچە و مینحەی هەبووبێت پێكەوە، موچەكەی هەڵبژاردووە ئەوا مینحەی نادرێتەوە.

ئاشكراشیكرد بەپێی بڕیارەكە لەم مانگەوە زیندانیانی سیاسی مینحەكەیان پێدەدرێتەوە.

بەپێی یاسای چاكسازی، هەر زیندانێكی سیاسی دوای كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی لە وەرگرتنی مینحە، كە ماوەی 10 ساڵە، مینحەكەی بڕدرا، بەڵام ئەوانەی هیچ موچەیەكیان نییە مینحەكەیان پێدەدرێتەوە بەم پێیەش لە كۆی نزیكەی 5000 زیندانی سیاسی 900 زیندانی سیاسی لەم بڕیارە سودمەند دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا