عێراق و ئێران رێككەوتنێكی بازرگانی واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەسیر داوود ئەلغەریری، وەزیری بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنێكی هاوبەشمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان لەگەڵ ‌‌عێراق واژۆكرد.

لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ ئیحسان خاندووزی، ئەسیر داوود ئەلغەریری وەزیری بازرگانی ئێران رایگەیاند، كۆبوونەوەی لیژنەی ‌عێراقی – ئێرانی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان، خزمەتێكی زۆری گەلی عێراق و ئێران دەكات.

روونیشیكردەوە، رێكەوتنەكە بوارەكانی وەبەرهێنانیش دەگرێتەوە، بەتایبەت دامەزراندنی كارگەی پیشەسازی لە ناوچە ئازادەكانی سنووری نێوان هەردوو وڵات و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەماهەنگیكردن لە پرسەكانی ئاو، كارەبا، نەوت و بانكی.

عێراق لە ئێستادا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەكەلوپەلی هاوردەی ئێرانی دەبەستێت و بەهای ئاڵوگۆری بازرگانیان لە 10 ملیار دۆلار زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا