پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئادار، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێ شەممە، ئاسمان نمیچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەر نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.
بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 27 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت کە 22 پلەی سیلیزیە.