کۆنگرەی 14ی پارتی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و بەشداری نزیکەی هەزار ئەندام کۆنگرە دەستیپێکرد.

پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد”.

وتیشی، “بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی  پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت”.

لە کۆنگرەکەدا نزیکەی هەزار ئەندام کۆنگرە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگ دەدەن، هاوکات لە %25ی ئەندامانی کۆنگرە ئافرەتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا