پۆلەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی لە دیالە کرد.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری ناوخۆ لە بارەگای وەزارەت ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دیالە کرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گەڕاندنەوەی گوندە چۆڵکراوەکان و دۆسیە کاریگەرەکانی پەیوەست بە لایەنی ئەمنی ئەو ناوچانە.
باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی، بریکارانی وەزارەتەکانی نەوت و سەرچاوە ئاوییەکان، کشتوکاڵ و کۆچ و کۆچبەران و داد لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بەرێوەچووە.