پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە، لەکاتی کۆبوونەوەی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لەشاری مەزار شەریفی سەربە ویلایەتی بەڵخ لە باکووری ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویداوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، تەقینەوەکە کۆبوونەوەیەکی کردووەتە ئامانج کە تێیدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و پیاوانی ئایینی و بەرپرسانی حکومی تێیدا بەشدار بوون.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک لە بەشداربووان کوژراون و هەندێکیشیان بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا بەدیاریکراوی نازانرێت ژمارەیان چەند بووە.
ئەم تەقینەوەیە دوو ڕۆژ دوای کوژرانی حاکمی ویلایەتی بەڵخ دێت لە باکووری ئەفغانستان، لەدوای ئەوەی نوسینگەکەی کرایەئامانج.
لەدوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، کەم ڕۆژ هەیە تەقینەوە لەو وڵاتە ڕوونەدات و کێشەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا نەبێت.