بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حاجی مەحمود لەسەر چەند تەوەرێك بیروڕایان ئاڵ و گۆڕكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كە سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد تاوتوێكران و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە جەختیلێكرایەوە.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و بەدیهێنەری خواستی هەموولایەك بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانی و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن و پێویستە هەنگاوەكانمان بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بێت بۆ هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا