کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنەسەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ دەستگیردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆمەتبارێکی ھێرشکردنەسەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ، لە کەرکوک دەستگیرکرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتباری تریش دەرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر یەکێک لە شەقامەکان سێ کەس ھێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا، سکاڵای یاسایی تۆمارکرا و لە ماوەیەکی کەمیشدا بەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوک یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد و وێنە و زانیاری تەواویش لەسەر دوو تۆمەتبارەکەی تر کۆکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبارەکەی تر دەرکردووە، ھێزەکانی پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێن، دوای دەستگیرکردنیان ھەرسێکیان رادەستی دادگا دەکرێن.

ئەمڕۆ یەک شەممە لەشەقامیکى سەرەکى کەرکوک سێ کەس هێرش دەکەنە سەر پۆلیسێکى هاتووچۆ و تائێستاش هۆکاری ئەو هێرشکردنە نەزانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا