پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێدەكرێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
گۆتێرێز بەرەبەیانیی چوارشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێكرا. لە سەردانەكەی بۆ بەغدا، گۆتێرێز لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.
لە 2023 دا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان تەنیا دوو سەردانی بۆ دەرەوە هەبووە، یەكێكیان بۆ داڤۆس و ئەوی دیكە بۆ كابۆ ڤێردی، سێیەم سەردانی لە ئەمساڵدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانە. لە ماوەی دەستبەكاربوونیشیدا سەردانی زیاتر لە 60 وڵاتی كردووە لەگەڵ چەندین هەرێم و ناوچەی دیكە.