زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مایۆنیز

پۆڵەتیک پرێس

مایۆنیز وەک پێهاتەیەکی سەرەکی لە بەشێکی زۆر خواردنە خێراکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک هەموو خوادنێکی دیکە ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، زیادەڕەویکردن لە خواردنی مایۆنیزدا ئەم زیانانەی دەبێت:

-دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی شەکر لەخوێندا، ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات.

-کالۆری زۆرە و ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشە.

THE EGG-CEPTIONAL MASK ;). (PUN INTENDED!) | by Elizabeth Molina | Medium

-زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن، کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.

-زۆر بەکارهێنانی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

-لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا