پۆڵەتیک پرێس
مەلەکردن یەکێکە لە وەرزشە زۆر بەسوودەکان بۆ تەندروستی جەستە، ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات و وەک چارەسەرێک بۆ چەندین نەخۆشیش بەکاردەهێنرێت.
سوودەکانی مەلەکردن بۆ تەندروستی جەستە:
-یارمەتی بەهێزبوونی ماسوولکەکانی لەش دەدات.
-ڕۆڵێکی گرنگی لە سووتانی چەوری لەشدا هەیە.
-مەترسی شکانی ئێسکەکان کەمدەکاتەوە.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی بەهێزبوونی ماسوولکەکانی دەدات.
-ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا کەمدەکاتەوە.
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-سوڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتی پشوودانی جەستە دەدات.
-کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشک هەیە و باری دەروونی باشتردەکات.