پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەکان دەریانخستووە ژەمی بەیانیان بۆ مندڵان سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی لە وەرزی خوێندندا منداڵان نابێت بەهیچ شێوەیەک ژەمی بەیانیان نەخۆن.
خواردنی ژەمی بەیانیان هێمنی بە مندڵان دەبەخشێت و ڕێگری لە توڕەبونیان دەکات، یارمەتی خوێندکاران دەدات زیاتر سەرنجبدەن و بیرەوەریان بەهێزدەکات، چالاکی و وزەیەکی زۆریان پێدەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە.
ژەمی بەیانیان ڕێگری لە زیادبوونی کێشی منداڵ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن سەوزەوات و میوەکان بەشێک بن لە ژەمی بەیانیان، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.