پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، دوانیوڕۆی ئەمرۆ دوو کرێکار لە کاتى کارکردن لە هەولێر لەسەر باڵەخانەیەک کەوتوونەتە خوارەوەو گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەى بەوە کرد، ڕووداوەکە لەکاتى کارکردندا ڕوویداوەو دەست بەجێ لەگەڵ کەوتنە خوارەوەیان گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها دواتر دوو کرێکارەکە گەیەنراونەتەوە پزیشکى دادوەری و ڕادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە بەمەبەستى ناشتنیان.