لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەستبەدابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی بوونی کێشەی کارەبا لە پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی هێڵی دوو، دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەیەک دوادەکەوێت.

لەوبارەوە، ئامانج جەلال وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گرتنەوەی ئاو لە بەندەرەکاندا، دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەیەک دواکەوتووە.

ئامانج جەلال روونیشیکردەوە، لەئێستادا ئەو کێشەیە چارەسەر بووە و لە گەرەکانی سلێمانیدا دەستبەدابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی وتیشی: خشتەی رۆژانی دابەشکردنی ئاو وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گۆرانکاری بەسەردا نایەت.

رۆژی ١٧ی ئەم مانگەش، هەر بەهۆی کێشەی کارەباوە لە پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر دابەشکردنی ئاوی چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی وەستا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا