شۆفێرێک دەستگیرکرا کە ژمارەی ساختەی هەڵواسیبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێرێک دەستگیرکرا، کە ژمارەی ساختەی هەڵواسیبوو و زیاتر لە 6 شەش ملیۆن غەرامەی تیژڕەوی هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە23ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئوتومبێلەکەی دەستی بەسەردا گیرا و سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپات کرایەوە لەکۆی 58 سەرپێچی 56 سەرپێچییان (تیژڕەوی) بووە و بڕی (6.310.000) شەش ملیۆن و سێ سەد و دە هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بوو ، سەرەڕای ئەوە تائێستا ئوتومبیلەکەی دەستی بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەست بەسەردا گرتنە.

ڕوونیکردەوە، سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو ڕەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە ڕووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

جەختیکردەوە،” داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین بەدووربن لە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵواسینی تابلۆی ساختە تا نەبنە مەترسی و هەڕەشە بۆ ئارامی کۆمەڵگاکەمان و دووربن لەهەر سزایەکی یاسایی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا