بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە بەور ئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەیادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی مامە ریشە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێكانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا.

لە پەیامەكەدا هاتووە، لە یادی 38 ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەكەی گەرمیان و هاوڕێكانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێكانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێكی ئەوەندە گەورەیان تۆماركرد كە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بۆ پاراستنی كوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێكانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا