لە 24 کاتژمێری رابردودا 210 هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

پۆڵەتیک پرێس

لە 24 کاتژمێری رابردودا لە تەواوى جیهاندا 210 هەزار توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، لە ئێستاشدا کۆی تووشبوان نزیک بووەتەوە لە 22 ملیۆن کەس.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ گەیشتوەتە 21 ملیۆن و 826 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش 14 ملیۆن و 564 هەزار و 445 توشبو چاکبونەتەوە و 773 هەزار و 75 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

تائێستا ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە بۆ زۆرترین رێژەى تووش بوون بەنەخۆشییەکە کە ژمارەى توشبووانى زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسە دواى ئەویش بڕازیل بە پلەى دووەم دێت و تائێستا سێ ملیۆن و 340 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هیندستانیش بە پلەى سێیەم دێت لە رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا.

 

ڤایرۆسى گۆرۆنا لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە وڵاتى چین سەری هەڵداو پاشان بەخێرایی لەسەرانسەرى جیهاندا بڵاوبوویەوە، هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتان لە هەرێمیش بەخێرایی بڵاوبوویەوە تائێستاش زیاتر لە 20 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا