كارەبای ناو بازاڕی سلیێمانی دەبێت بە پریپەید

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی كارەبای ناوبازاڕی سلێمانی بكات بە پریپەید.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 29_12_2022 دەستكرا بە ئەنجامدانی كاری رێكخستنەوەی فیدرەكانی كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، لەلایەن تیمەكانی هۆبەی چاكسازیی كارەبای رزگاری و مەڵكەنی و پاركی ئازادی، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بە هاوكاری بەشی (GIS)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و (GIS)ی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و بەشی قابلوات.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ پریپەید كردنی كارەبای ناو بازاڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا