پۆڵەتیک پرێس
مریشک سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە و یەکێکە لە باوترین خواردنەکان لەجیهاندا، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی هەڵە ئامادەبکرێت وەک سوورکردنەوەی لە زەیتدا زیانی گەورەی بۆ تەندروستی دەبێت.
بەپێی بابەتێکی سکای نیوز کە لە ماڵپەڕی”eatthis”ەوە وەرگیراوە، خواردنی مریشکی سوورەکراو مەترسی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە، بەشێوەیەکی گشتیش لەگەڵ پەتاتەی سوورەکراو و خواردنەوە گازیەکاندا پێشکەش دەکرێت کە زیانێکی زۆر زیاتر بە تەندروستی دەگەیەنن.
دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە کالۆری و چەوری زۆرە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات چونکە نان و خواردنەوە گازییەکان کە لەگەڵی پێشکەش دەکرێن ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە.