زیانەکانی بۆیەی قژ بۆ خانمان و پیاوان بزانە

پۆڵەتیک پرێس

لەسەرەتای بەکارهێنانیەوە، گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر کاریگەرییە تەندروستیەکانی بۆیەی قژ دەکرێت، هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەڵێن دەبێتە هۆی شێرپەنجە، هەروەها هۆشداری دەدرێت دەربارەی بەکارهێنانی ئاگادار بن.

زیانەکانی بۆیەی قز بۆ خانمان و پیاوان

١-لەناوبردنی قژ

ڕەنگەکانی قژ هەمیشە لە ئامۆنیا پێکدێت کە ماددەیەکی کیمیاییە، بە هاوکاری ماددەی پایرۆکسید هایدرۆجین، دەچێتە ناو ڕەگی قژەوە بۆ ئەوەی ڕەنگەکەی بگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژ و لەناو بردنیان.

٢-هەستیاری

کاردانەوەی هەستیاری بەرامبەر هەموو لەش یاخود پێستی سەر دوای بەکارهێنانی بۆیەی قژ شتێکی زانراوە، بەهۆی ئەوەی ماددەی پارافینیلین و دیامینی تێدایە، کە هۆکارن بۆ توشبوون بە هەستیاری، بە تایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی پێستیان هەیە وەک ئاکزیماو سەدەف ئەگەری هەیە توشی هەستیاری ببی.

٣-کاریگەری لەسەر دووگیانی

بەپێی هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان، ڕەنگە بەکارهێنانی ببێتە هۆی مەترسی لەکاتی دوو گیانیدا.

٤-هەوکردنی دەم و چاو

هەندێک کات بەهۆی ئەوەی ماددەکانی بۆ بیەکە دەچێتە ناو پێستەوە، توشی هەوکردنی دەم و چاوت دەکات

٥-ڕەبۆ

بەهۆی بوونی ماددە کیمیایەکانی ناوی توشی ڕەبۆت دەکات، هەندێک کات یاخود ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە توشی هەناسە تەنگیت دەکات.

٦-شێرپەنجە

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراوە، ئەو ماددانەی لە بۆیەی قژدا هەیە ئەگەری هەیە توشی شێرپەنجەت بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا