ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە خواردنەکان بە تێپەڕبوونی کات ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن و دەبنە هۆی توشبوون بە برینی گەدە، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە بەردەوام کێشەی گەدەیان هەیە بۆیە پێویستە لەوکاتەدا نەخورێن.

بەپێی ماڵپەڕی”medical news today”، ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە:

-قاوە
خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی زۆر و گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ توشبوون بە برینی گەدە.

-خواردنە توونەکان
بە هۆکارێکی سەرەکی برینی گەدە دادەنرێن، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کەسێک وابێت ئەو کەسانەی بە خواردنە توونەکان هەست بە ئازاری گەدە دەکەن پێویستە لێی دووربکەونەوە.

-خواردنە مزرەکان
ئەو کەسانەی کێشەی گەدە یان هەوکردنی گەدەیان هەیە باشترە لە خواردنە مزرەکانی وەک تەماتە، لیمۆ و جۆرەکانی دووربکەونەوە، چونکە ئەگەری دروستبوونی برینی گەدە زیاددەکەن.

-چا
زیادەرەویکردن لە خواردنەوەی چا ترشی گەدە زیاددەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە برینی گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا