پۆڵەتیک پرێس
لەوەرزی زستاندا توشبوون بە نەخۆشییەکان زیاتر دەبێت بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکانی زستاندا هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەم خواردنەوە سروشتییانە ڕێگری لە نەخۆشییەکانی زستان دەکەن:
-خوادنەوەی زەنجەبیل و لیمۆ
گیراوەی ئاو لەگەڵ زەنجەبیل و لیمۆ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی زستان هەیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان.
-شەربەتی مزرەمەنیەکان
شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ، سندی، لالەنگی و لیمۆ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی سوودێکی زۆریان بۆ ڕێگریکردن لە پەتای وەرزی و کەمکردنەوەی کۆکە هەیە.
-چای ڕیحان
بەرگری جەستە بەهێزدەکات و جەستە لەژەهرەکان پاکدەکاتەوە، وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکاردەهێنرێت.
-شیر بەزەردەچەوە
خواردنەوەی شیر بەزەردەچەوە لەگەڵ کەمێک دارچینی وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و هەوکردنی گەروو دادەنرێت، چونکە ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.