پۆڵەتیک پرێس
یەکێک لە پڕۆتینە زۆر بڵاوەکان لەجەستەدا کۆلاجینە، کە گرنگییەکی زۆری بۆ ئێسک، پێست و ماسولکەکان هەیە، هەندێک لە خواردنەکان دەوڵەمەندن بە کۆلاجین بۆ تەندروستی پێست زۆر گرنگن بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”.
کۆلاجین یەکێکە لە پێکهاتە زۆر گرنگەکان بۆ تەندروستی پێست و ڕێگریکردن لە کێشەکانی، شەش خواردنی دەوڵەمەند بە کۆلاجین بۆ تەندروستی پێست گرنگن:
-ماسی
ڕێژەیەکی زۆر کۆلاجینی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، کاهوو و جۆرەکانی دیکە دەوڵەمەندن بە کلۆرۆفیل بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین زۆر پێویستن.
-فاسۆلیا
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ترشەئەمینیەکان یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و نوێبوونەوەی خانەکان دەدات.
-بیبەری شیرین
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، دژەئۆکسان، ترشەئەمینی و کانزا سەرەکیەکانی بۆ جەستەدا تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و دەرکەوتنی چرچولۆچی دوادەخات.
-سیر
یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە کۆلاجین دەدات.
-تەماتە
ڕێژەیەکی زۆر کۆلاجینی تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و لایکۆبینە جۆرێکن لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان بۆ تەندروستی پێست گرنگن و پارێزگاری لێدەکەن بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا.