“سەركەوتنی یەكێتی لەسەر ئاستی سەندیكای تەندروستكارانی كەركوك گرنگە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی لە كەركوك دەڵێت، سەركەوتنی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی سەندیكای تەندروستكارانی عێراق لە شارەكە گرنگی خۆی هەیە لە كاتێكدا توانیمان لە كۆی پێنج كورسی چوار كورسی و پۆستی سەرۆكی لقی كەركوك ببەینەوە.

عەبدوڵا میروەیس، لێپرسراوی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند لە كۆی 1750 كەس كە مافی دەنگدانی هەبوو، 1175 كەس دەنگیاندا، یەكێتی بە یەك لیست دابەزی پێنج كاندیدمان هەبوو بۆ هەر پێنج كورسییەكەی لقی كەركوكی سەندیكای تەندروستكارانی عێراق.

وتیشی: چوار كاندیمان بۆ ئەندامێتی لق سەركەوتن هاوكات بەختیار محەمەد ئەحمەد وەك سەرۆك سەركەوت.

روونیشیكردەوە، ئەم سەركەوتنە بۆ كورد و یەكێتی گرنگی خۆی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا