ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوەو چەند بڕیارێكی دەركرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پێكهێنانی چەند ئەنجومەنێكی وزاریی لەوانە، ئەنجومەنەكانی وزاریی بۆ ئابوری و وزەو خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی مرۆیی.

ئەوەشهاتووە، هەر لە كۆبونەوەكەدا بەپێی كارنامەكە چەند بڕیارێكی دیكە دراون لەوانە هەمواركردنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پاڵپشتی پرۆژەی بچوك، هەروەها بڕیار دراوە بە راسپاردنی دەستەی دەروازە سنورییەكان بۆ كردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی كەركوك بەفەرمی و نوێكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك.

هەر لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیشدا هاتوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕی 70 ملیار دیناری تەرخانكراو بۆ نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كە پێشتر بڕیاری لەسەر درابو و تەرخانكردنی بڕە پارەكە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا