پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا (كرێملین) رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان هاوتا توركەكەی كۆدەبێتەوە.
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند: هەردوو سەرۆكی روسیا و توركیا رۆژی پێنجشەممە لە ئاستانە كۆدەبنەوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە دۆخی ئۆكرانیا و پەیوەندییە دو قۆڵییەكان لەچەندین بواری جیاجیا دەكرێت.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی كۆنفڕانسی كارلێككردن و بنیاتنانی متمانە لە ئاسیاسەردانی ئاستانە بكات، زنجیرەیەك كۆبونەوەی دو قۆڵی لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا ئەنجامدەدات.