پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سلێمانی مامۆستایەک بە ئۆتۆمبێل لە دوو قوتابی دا، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی تەواوبوونی دەوامی قوتابیانی قوتابخانەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی، مامۆستایەک بەهەڵە لەکاتی پارککردندا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دوو قوتابی دا و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
هاوکات، قوتابییەکەی دیکەش بریندارە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.