پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکات و داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکەن خۆیان ڕێکبخەنەوە و بچنە گفتوگۆوە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش کردەوە، “مەترسی جددی لەسەر هاووڵاتیانی ڕوسیا نییە لە عێراق”.
وتیشی، “ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ سەرجەم سەرکردە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە و پێموانییە مەترسییەکی وا جددی هەبێت کە هەڕەشە لە هاووڵاتیانی ڕوسیا بکات لە وڵاتەکە، بەڵام ئاگامان لە دۆخەکە دەبێت چونکە بابەتی سەرەکی پێش هەموو شتێک پاراستنی نوێنەر و فەرمانبەر و هاووڵاتیانمانە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ڕۆژی دووشەممە هەڵیانکوتایەسەر ناوچەی سەوز کە چەندین بینای حکومی و باڵیۆزخانەی وڵاتە جیاجیاکانی تێدایە.