پۆڵەتیک پرێس
پزیشکەکان بەردەوام دەڵێن پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، چونکە جەستە پێویستییەکی زۆری پێیەتی، جگە لە شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان کە ناسروان بەوەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، هەندێک لە خواردنەکان بەڕێژەی ئەوان کالیسیۆمیان تێدایە.
ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن:
-بادەم
سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، نیو کوپ بادەم نزیکەی 200 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
-سەوزەواتە ڕەنگ سەوزەکان
سەوزەواتە ڕەنگ سەوزەکانی وەک بڕۆکلی، سپێناخ، جەرجیر، مەعدەنوس و ئەوانی دیکەش ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمیان تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان.
-گەنم و شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمیان تێدایە کە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەکات.
-ماسی سەردین
ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە بەشێوەیەک ڕێژەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.