ئامۆژگاری بۆ خانمانی دووگیان بۆ دووربوون لە کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی، چەند ئامۆژگارییەک بڵاو دەکاتەوە تایبەت بە خانمانی دوو گیان بۆ ئەوەی دووربن لە توش بوون بە کۆرۆنا.

ئەمەش لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کراوە، لە ئەکاونتی فەرمی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە.

یەکێک لە ئامۆژگارییەکان ئەوەبوو، داوایان لە خانمانی دووگیان دەکرد لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە، مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست ئەویش ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن، خۆیان لە تێکەڵاو بوون بە دوور بگرن تاوەکو توشی ڤایرۆسەکە نەبن.

هەروەها داوا لە خانمانی دووگیان دەکەن، سەوزەو میوەی دەڵەمەند بە ڤایتامین و کانزاکان زۆر بخۆن، بە تایبەت ئەوانەی ڤایتامین سی یان تێدایە، تاوەکو سیستمی بەرگری لەشیان بەهێز بێت.

یەکێکیتر لە داواکارییەکان بریتیبوون، لە شوشتنی دەستەکان بە پاکی بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بە ئاو سابون یاخود شامپۆی دەست، دواتر بە تەواوی وشک بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە شوێنە گشتیەکان کەمترین کات دەست لە شتەکان بدەن، پێش ئەوەی دەست لە دەم و چاو بدەن پێویستە دەستەکانتان بشۆن.

هەروەها داوای لێکردن کە ئاو و شەربەتی سروشتی زۆر بخۆنەوە، باشتر وایە تێکەڵی ئەو کەسانە نەبن کە نیشانەککانی ئەنفلەوەنزایان تێدا دەرکەوتووە.a

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا