لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە ئامادەیی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلان هەیە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی حکومیی بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگی بەرفراوان لەنێوان زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڕێوەبچێت و تەوەری سەرەکیش تاوتوێکردنی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق دەبێت.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردایەتی هاوپەیمانی سیادە و سەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان یان نوێنەرەکانیان ئامادەییان هەبێت”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک تا ببێتە شاندی دانوستانکار و بڕوا بە ڕەوتی سەدر بهێنێت تا بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، هاوکات ئەم شاندە ناچێتە حەنانە هەتا گڵۆپی سەوز هەڵنەکرێت بۆ پێشوازی لێکردنی و ڕازی بوون بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکان”.

باسی لەوەشکرد، “ئەندامانی لیژنە دانوستانکارەکە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یان نوێنەرێکی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان یان نوێنەرێکی، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن”.

پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا و نەجەف دەکات و دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەگەیەنێت بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەنێویشیاندا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا