بافڵ جەلال تاڵەبانی چی بە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان وت؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.

لە دیدارێكدا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەكان، دۆخی چەقبەستووی سیاسی عیراق و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی نیشتمانیی تاوتوێكران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەدا جەختی لە چارەسەركردنی دەستووریانە و سیاسییانەی كێشەكان كردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیر و هەماهەنگە بۆسەرخستنی گفتوگۆی نیشتمانیی بونیادنەرانە بەبەشداری هەموولایەنە سیاسییەكان كە ببێتە هۆی دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیكەوتووە.

لە بارەی دۆخی هەرێم، پرسی هەڵبژاردن و ئەگەرەكان بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستەڕوو و وتی، یەكێتی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووە، بەڵكو دەمانەوێت یاسایەكی سەردەمیانەمان هەبێت كە لەگەڵ دۆخی هەرێم بگونجێت و كۆدەنگی نیشتمانیی لەسەربێت چونكە پرسێكی وەها گرنگ و چارەنووسساز پێویستی بە سازان و رێككەوتنی هەموولایەنەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا