پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 94 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 94 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 88 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەشێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشەی ئابووری چین کە یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا، بەهۆی ئەو سیاسەتەی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا گرتویەتیەبەر.