پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەرەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لیوای 20 تەنها تەواو کردنی کاروبارە داراییەکانی ماوە بەم نزیکانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە 14ی تەمموزی 2022, فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ته‌واوی رێكاره ئیدارییه‌كانی پێكهێنانی لیوای 20ی پیاده كۆتای هاتووه.
ئاماژەتی بەوەشداوە، له دوای ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردوودا، کازمی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شكانی راسپاردووە كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات بۆ خێراكردنی ئه‌و رێكاره دارایی و كارگێڕیانه‌ی لیوای 20ی پیاده، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌ی ئاماری پێشمه‌رگه‌كان رێكخراوه‌و كاروباره كارگێڕییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی چووه و ته‌نها كاروباره داراییه‌كانی ماوه كه وا بڕیاره به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.
وتیشی پێکهێنانی لیوای 20ی پیاده سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دروستكردنی متمانه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو لادا و ئه‌م هه‌نگاوه رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا كاری هاوبه‌شی له‌م جۆره له‌نێوان هه‌ردوو لادا زیاتر بكرێ و چه‌ند لیوایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه كاری له‌سه‌ر بكرێت.